نەوا-
خالد شوانی وەزیری دادی عیراق رایگەیاندوە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەتێگەیشتنی بارودۆخەكە كە بۆ ئەم مانگەش هەرێمی كوردستان ناتوانێت 120 ملیار دینار وەك داهاتی ناوخۆ رادەست بكات، بڕیاریداوە بۆ ئەم مانگەش بە كەمتر لەو بڕە رازی ببن و موچە بنێرن.
راشیگەیاندوە: لەئێستادا ئەوەی ماوەتەوە تەواوكردنی رێكارو جێبەجێكردنی ئەركەكانە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە تاوەكو موچەی مانگی 4 خەرج بكرێت.
پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لیستی موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و راپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگی ئازاری لەلایەن تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی بەغداد كردوە.