نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی هەرێمی كوردستان پێشبینیكردوە، رۆژی چوارشەممە 29-4 كاریگەریی ناجێگیری كەشوهەوا بەردەوام دەبێت تاكاتەكانی ئێوارە تاوە باران و بروسكەو تەرزە لەشوێن و ناوچەی جیاجیادا دەبارێت، پاشان كەش جێگیر دەبێتەوەو پلەكانی گەرما جێگیر دەبن.
ئەو شارەزاییەی كەشناسی ئاماژەشیكردوە، بۆ رۆژی پێنجشەممە كەشوهەوا بەگشتی جێگیر دەبێت و ئاسمان زۆربەی كات ساماڵ دەبێت تەنها لەهەندێك ناوچەی سنوری ئیدارەی سۆران ئەگەر هەیە تاوە باران و بروسكە دروستببێتەوە بەتایبەت لەكاتەكانی ئێوارەدا بۆ ماوەیەكی كورت، بۆ رۆژی هەینییش 1/5 لەتەواوی ناوچەكان كەشوهەوا جێگیر دەبێت و پلەكانی گەرماش بەڕێژەی 3 بۆ 4 پلەی بەرزدەبنەوە .