كارەبای سلێمانی: چەند كارێكی زیادەڕەویی سەر تۆڕەكانی كارەبا دۆزرایەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە، تیمەكانی لیژنەی دەستتێوەردانی یەكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ ڕۆژهەڵات، لە ناو بازاڕی سلێمانی لە شەقامی مەولەوی بۆ جاری دووەم سەردانی بینای بازرگانیی سیروانی نوێیان كرد.
ئاشكراشیكرد، دوای پشكنین و بەدواداچوون، چەند كارێكی زیادەڕەویی سەر تۆڕەكانی كارەبا دۆزرایەوە و كارەباكەیان بڕدرا و پسووڵەی سەرپێچییان بۆ كرا.
رونیشیكردەوە، هاوكات چەند شوێنكارێكی دیكەش كە پێوەرەكانیان كێشەیان هەبوو، ڕێنمایی كران تا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی ڕۆژهەڵات بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەی پێوەرەكانیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group