هەوڵ دەرێت رێگای دوسایدی نێوان دوكان-چوارقوڕنە پێش وادەی خۆی تەواو بكرێت

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارتی ئاوەدانكرنەوەو نیشتەجێكردن رایگەیاند، دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن پڕۆژەی رێگای دوسایدی دوكان - چوارقوڕنە (قۆناغی دو و سێ)ی بەسەركردۆتەوەو لەسەردانە مەیدانییەكەدا بەدواداچون بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی پڕۆژەكە كرا.
وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا باسی لەوەكرد، كاری باش لە پڕۆژەكەدا كراوەو لە سەرجەم بڕگەكان كاركردن بەردەوامە، هەمو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە پێش وادەی خۆی پڕۆژەكە تەواو بكرێت و بخرێتە خزمەتی هاوڵاتیان و پڕۆژەكەش بەشێوەیەكی كوالیتی بەرز كاری تێدا دەكرێت.
پڕۆژەكە پێكهاتوە لە رێگایەكی دوساید بە درێژایی 36.5 كیلۆمەترو كاركردن بەشێوەی چڕ لەسەرجەم بڕگەكان بەردەوامەو تێچوەكەشی زیاتر لە 243 ملیار دینارە.




شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group