عەلی زەیدی وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق دەستبەكار بوو

3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
ئەمڕۆ شەممە، 16ـی ئایار، عەلی زەیدی، لە رێوڕسمێكی تایبەتدا وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی فیدراڵ و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق؛ دەستبەكار بوو.
عەلی زەیدی لە كۆشكی سەرۆكایەتیی حكوومەت لە بەغدا، لە لایەن محەمەد شیاع سودانییەوە پێشوازی لێ كرا و ئەركەكەی لێ وەرگرت.
لە رێوڕەسمەكەدا، وەك نەریتێكی پڕۆتۆكۆلیی عێراق لە كاتی رادەستكردنی پۆستی سەرۆكوەزیرانی فیدراڵ؛ 21 گولـلەتۆپ تەقێنران وەك نیشانەیەك بۆ رێزگرتن و پێشوازیكردن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group