شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس به‌رده‌وامن له‌ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی هاووڵاتیان هه‌ڵده‌خڵه‌تێنن كه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ فێڵباز و قۆڵبڕ ناوده‌برێن، به‌ڵام تا دێت ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ روو له‌ زیادبوونه‌. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا له‌گه‌ڵ نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی و رائید عه‌لی جه‌مال قدوری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ هۆكاره‌كانمان پرسی و به‌ به‌شداری هه‌ستیار عه‌لی توێژه‌ری ده‌رونی له‌ چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی-ش باس له‌ ره‌وشی ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ ناو چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی-دا كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group