شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ وۆركشۆپێك ده‌رباره‌ی هۆكاره‌كانی نزمی رێژه‌ی ده‌رچوونی ئه‌زمونه‌ گشتیه‌كان له‌ دهۆك ده‌ستیپێكرد، كه‌ دوو رۆژ به‌رده‌وامبوو، تێیدا باس له‌ هۆكاره‌كان و كۆمه‌ڵێك چاره‌سه‌ركرا و به‌ راپۆرتێك ده‌درێته‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بۆ كاركردن له‌سه‌ری. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا، له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا زوبێر به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی دهۆك رونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ و وۆركشۆپه‌كه‌ درا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group