شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

باج له‌سه‌ر ناردنی كه‌لوپه‌ل و كاڵاو خوارده‌مه‌نی له‌ ئێرانه‌وه‌ و له‌ رێگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانه‌وه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ له‌ رۆژی 17ی ئه‌م مانگه‌وه‌ یه‌كخستنی پێناسی نوێی گومرگی له‌سه‌رجه‌م بازگه‌كانی هه‌رێم و عیراق چووه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ میوانداری حسێن ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی گه‌رمیان ئه‌و پرسه‌ تاووتوێ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group