شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

لە هەرێمی كوردستان ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیانی ئاوارە هەن، كە لە ساڵی 2014وە بەهۆی هێرشی چەكدارانی داعش و داگیركردن و كاولكردنی شوێنی نیشتەجیبونیانەوە لەلایەن ئەو چەكدارانەوە بەناچاری روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە و بەشێكیان لە كەمپی ئاشتی سەربە شارۆچكەی عەربەت-ی سلێمانی، نیشتەجێ بوون. لە بەرنامەی ئەمڕۆی "شەقام"دا دەربارەی رەوشی ئەو ئاوارانە لەگەڵ تاریق ئەحمەد لێپرسراوی كەمپی ئاشتی گفتوگۆی زیاتر كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group