شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دایه‌نگه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ به‌وه‌ی نابێت كرێ و موچه‌ی كارمه‌ندو كرێكارو داده‌ی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ 285 هه‌زار دینار كه‌متر بێت، هه‌روه‌ها له‌ رێگه‌ی چوار خاڵه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ناوبراو دایه‌نگه‌كان پابه‌ند ده‌كات به‌ دابینكردنی‌ ده‌سته‌به‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ كارمه‌ندانیان، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر دایه‌نگه‌یه‌ك پابه‌ندنه‌بێت لێپێچینه‌وه‌ی‌ به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر. له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری عومه‌ر گوڵپی به‌رێوه‌به‌ری گشتی‌ چاودێری‌‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی گفتوگۆی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group