شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

رۆژی شه‌ممه‌ 3-8-2019، پێنج ساڵ به‌سه‌ر هێرشی داعش بۆ سه‌ر شنگال تێده‌په‌ڕێت، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زاران كوردی ئێزدی له‌سه‌رده‌ستی چه‌كدارانی داعش كوژران و نزیكه‌ی 400 هه‌زار كوردی ئێزدیش ئاواره‌بوون، له‌ رفێندراوه‌كاندا ژماره‌یه‌كی زۆر منداڵ و كچان و ژنانی ئێزدی هه‌بون و داعش به‌شێكی له‌گه‌ڵ خۆی برده‌ سوریا، به‌ڵام له‌ ئێستادا له‌ رێگه‌ی نوسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدییه‌وه‌ توانراوه‌ زیاتر له‌ سێ هه‌زار كچ و ژنانی ئێزدی رزگاربكرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك پێویست كار نه‌كراوه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان بۆ شوێنی خۆیان و هاوكاریكردنیان. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا له‌گه‌ڵ كه‌ویار شه‌هید عومه‌ر رێكخه‌ری میدیایی نوسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ده‌ستی داعش ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ رزگاركردنی ژنانی ئێزدی ژێرده‌ستی داعش و هاوكارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و عیراق و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان گفتوگۆ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group