شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌ بیابانه‌كانی عیراق و دۆزینه‌وه‌ی سێ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌ سه‌ماوه‌ و هه‌ڵدانه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ گۆڕه‌كان كه‌ 171 روفاتی تێدابوو، قسه‌وباسی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و هاووڵاتیان و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان حكومه‌تی هه‌رێم و عیراق به‌ كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن، نوسه‌رێكیش له‌ رێگه‌ی چه‌ند خاڵێكه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات دوباره‌ شاردنه‌وه‌ و خستنه‌وه‌ ژێرخاكی ئه‌و ئێسك و پرۆسكانه‌ شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌یه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پرۆژه‌پێشنیارێك ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و عیراق ده‌كات. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری گۆران عه‌لی نوسه‌ر له‌ سویده‌وه‌ گفتوگۆی زیاتر له‌سه‌ر پرۆژه‌پێشنیاره‌كه‌ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group