شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

به‌هۆی په‌لاماری توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان خه‌ڵكێكی زۆر ئاواره‌بون و پێویستیان به‌ كه‌لوپه‌ل و پێداویستی و خۆراك هه‌یه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ هه‌رێم ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری و یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان. ئه‌مڕۆ له‌به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری ره‌واج حاجی به‌رپرسی توێژینه‌وه‌ و راگه‌یاندنی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و سامان حسێن سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان گفتوگۆی زیاتر له‌سه‌ر دروستكردنی كه‌مپین و كۆكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group