شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

له‌ دوای هێرشی توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان ئه‌وه‌ی زۆر بۆته‌ قسه‌وباسی هاووڵاتیان بایكۆتی كاڵاو شتومه‌كی توركییه‌ و هاووڵاتیان پێیانوایه‌ له‌و رێگه‌یه‌وه‌ زیان به‌ ئابوری توركیا ده‌گه‌یه‌نن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین كه‌مپین و گروپ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ دروستبوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ رۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ رێكخراوی هۆرایزن گه‌له‌ریه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌بات، كه‌ تێیدا چه‌ندین كاڵای جۆراوجۆ نمایش ده‌كرێت و ده‌فرۆشرێن و كاڵاكان خۆماڵین و داهاته‌كه‌ی بۆ كاری خێرخوازی ده‌بێت. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری د.شایان عه‌سكه‌ری په‌رله‌مانتاری كوردستان و نژۆ كه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كانی رێكخراوی هۆرایزن گفتوگۆی زیاتركرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group