شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 9-10-2019، سوپای توركیا و گروپه‌ چه‌كداریه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی هێرشی زه‌مینی و ئاسمانییان بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكرد و به‌هۆیه‌وه‌ خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان له‌ڕه‌وشێكی خراپدان و ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری شیمال عادل میرۆ جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك و خه‌لیل مه‌حمود قائیمقامی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش گفتوگۆی زیاتر كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group