شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

دوای ناساندنی سلێمانی به‌ پایته‌ختی رۆشنبیری، ساڵی 2013 بڕیاردرا 20 ملیار دینار بۆ ئه‌و شاره‌ دابین بكرێت بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ژێرخانی رۆشنبیری، به‌ڵام له‌ئێستادا دوای شه‌ش ساڵ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و لیژنه‌ی رۆشنبیری په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ بڕی پاره‌كه‌ ده‌كرێت و لیژنه‌ی رۆشنبیری و لاوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ راپۆرتێك لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچونی بۆ پرسی 20 ملیار دیناره‌كه‌ی ژێرخانی رۆشنبیریی سلێمانی ته‌واوكردوه‌ و بڕیاره‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 21-10-2019 ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكرێت. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا مه‌م بورهان قانع ئه‌ندامی لیژنه‌ی رۆشنبیری و وه‌رزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و ئاڤان جه‌مال سه‌رۆكی لیژنه‌ی رۆشنبیری و هونه‌ری له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی گفتوگۆی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group