شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ پێدانی كاره‌با چوار كاتژمێر له‌ قه‌زای پێنجوێن كه‌مبۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ش توڕه‌یی و ناڕه‌زایی خه‌ڵكی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌ و داوا ده‌كه‌ن ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌كاتێكدا هیچ مۆلیده‌یه‌كی ئه‌هلی له‌ سنوره‌كه‌دا نییه‌، داواش ده‌كه‌ن نه‌وتیان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكرێت. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری زانا ره‌حمان قائیمقامی قه‌زای پێنجوێن و ئیدریس محه‌مه‌د چالاكوان له‌ قه‌زاكه‌ گفتوگۆ له‌و باره‌یه‌وه‌ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group