شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

ژنانی رۆژنامه‌نووس له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ره‌وه‌ هه‌راسانده‌كرێن به‌ تایبه‌ت له‌ رێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌، كه‌ به‌ جۆرێكه‌ گه‌یشتۆته‌ هه‌راسانكردنی سێكسی، بۆ ده‌رخستنی رێژه‌كه‌ رێكخراوی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان pdo، راپرسیه‌كی له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری سورێن ئه‌بوبه‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌كانی رێكخراوی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدانpdo و ئاڤان جاف رۆژنامه‌نووس و نوێنه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌ مافی رۆژنامه‌نووسان له‌ هه‌ولێر گفتوگۆی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group