شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

له‌ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ سه‌ره‌ڕای مانه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌ ماڵه‌وه‌، چه‌ندین حاڵه‌تی كوشتن و خۆكوشتن له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێم تۆمار كران و ده‌رباره‌ی كوشتنی دوو كچ له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كرێت، هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌ستۆی حكومه‌ت. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری هانا شوان چالاكوانی ژنان و نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی پۆلیسی سلێمانی ده‌رباره‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ و هۆكاره‌كانی هه‌ڵكشانی كوشتن و خۆكوشتن به‌گشتی و له‌ سلێمانی به‌ تایبه‌ت گفتوگۆ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group