شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی وه‌رزی گه‌رما و هاوین، پلانه‌كانی سه‌وز كردنی شاخی گۆیژه‌ له‌ سلێمانی و دروستكردنی ئاگربڕ ده‌ستپێده‌كات ئه‌وه‌ش به‌ مه‌به‌ستی پێشگری له‌ كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر كه‌ ساڵانه‌ ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست یاخود خۆڕسكانه‌ بێت ده‌كه‌وێته‌وه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌داری سروشتی و پوش و پاوان ده‌سوتێنێت. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا هێمن كه‌مه‌رخان وته‌بێژی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی و هاوژین عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باخچه‌كانی سلێمانی ده‌رباره‌ی دروستكردنی ئاگربڕ و هه‌روه‌ها پاراستنی بلوار و باخچه‌كانی سلێمانی رونكردنه‌وه‌یان دا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group