شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

له‌ ئێستادا ره‌وشی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و خراپی هه‌نگاو ده‌نێت و وه‌زاره‌تی كاره‌باش هۆكاره‌كه‌ی بۆ خواستی زۆری هاووڵاتیان و هه‌روه‌ها كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانیش داوا له‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان ده‌كات له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا هه‌ركات كاره‌بای نیشتمانی نه‌ما موه‌لیده‌كانیان كارپێبكه‌ن. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری تارق سه‌مین سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی و ئه‌ندازیار قاره‌مان مه‌ولود سه‌رۆكی لیژنه‌ی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ پارێزگای هه‌ولێر ده‌رباره‌ی وه‌ڵامی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ حكومه‌ت و كێشه‌و گرفته‌كانیان گفتوگۆ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group