شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان رو له‌ هه‌ڵكشانه‌، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پێشتر به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كان و مانه‌وه‌ی چه‌ند ژماره‌یه‌كی كه‌می نه‌خۆش له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵگیراو زۆربه‌ی شوێنه‌كانی خزمه‌توگوزاری هاووڵاتیان كرانه‌وه‌. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام" به‌ به‌شداری دكتۆر ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پسپۆڕی خۆپاراستنی ته‌ندروستی و دكتۆر هێرش سه‌لیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌رباره‌ی خۆپارێزیه‌كان و هه‌روه‌ها مه‌ترسییه‌كه‌ له‌ سلێمانی گفتوگۆ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group