لەسەرۆکمان زێڕەوە بۆ هەرێمی جاشخانە!؟

ئەبوبەکر هەڵەدنی

18/11/2021

لەمێژووی چ میلەتێکدا بوە جاش وئەنفال چی وسیخوڕوبەعسی ومەفرەزە خاسەکان شانازی بەڕابردویانەوە بکەن.
هەمدیسان لەدیرۆکی چ گەلێکدا بووە ئەوانەی کون بەکون بەدوای پێشمەرگەوە بون ولەشاریش چاوێكیان دەکرد بەسەدچاو لەسەر ماڵە پێشمەرگەو نەیارەکانی ڕژێم و لەنمونەی بۆسەدانان بۆ سیروان تاڵەبانی وشەهید کردنی و لەناو ئامێزی خێزانیدا ئاسۆی دەلاک قۆڵبەست بکەن ولەتەنگیسەریش ژیان بۆ ئارام بەڕەوانەبینن و مەلاعەلی شاعیر لە قەندیلەوە ببنە ژێر پەتی سێدارەی موسڵ ولەیاری نازەنینی هەڵبڕن،ئێستا ئەوانە مردوەکانیان لە ڕیزی لیستی موچەی شەهیدان وزیندوەکانیشیان خانەنشینی پێشمەرگەبن و کوڕو نەوەکانیشیان کاربەدەست وکەڵەگای ئەمڕۆن.
ئێوە خۆتان پیرۆزیتان لە ناوی شەهید وپێشمەرگەو زیندانی سیاسی داڕنی،بۆیە ئەگەر لەکافتریاش سروودی سەرۆکمان زێڕە یان لێ قەدەغەبکەن ئەوا بەزمانی حاڵ وڕۆژانە بەهەوای ئەو ئەوسەرۆکە گۆڕبەگۆڕە دەژین وهەڵدەپەڕن چونکە لەسایەی ئەوا هەمووشتێکیان دەسکەوت لەپارە وپاروو وپێگە جگە لەکەرامەت وئابڕوو .
کەکوردستانتان کردە جاشخانە ودانەری سرودەکەتان بەپلەی باڵا خانەنشین کرد پێتان سەیر نەبێت بەڕۆژی ڕوناک ولەهەولێری پایتەخت گوێبیستی سەرۆکمان زێڕە بن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group