نەوا-
عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لەگەڵ عەبدوڵڵا دەردەری یاریدەدەری سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتوەكان و بەڕێوەبەری بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوەیەكگرتوەكان (UNDP) كۆبوەوە.
لە راگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوە كراوە، سەرۆك وەزیران و شاندی نەتەوە یەكگرتوەكان جەختیان لەسەر پێویستی دابینكردنی زەمینەی لەبار بۆ گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدییەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان كردوەتەوە، ئەوەش راگەیەنراوە كە حكومەت بە جدی كار بۆ چارەسەركردنی كێشەی نیشتەجێبونی ئاوارە ئێزدییەكان دەكات.
هەر لە كۆبونەوەكەدا ئەگەری سودمەندبونی خێزانە ئێزدییەكان لە پڕۆژەی (دابەشكردنی یەك ملیۆن پارچە زەویی نیشتەجێبون) بە وردی تاوتوێكراوە بە جۆرێك كە دادپەروەری و پێویستییەكانی گەڕانەوەیان بۆ ناوچە زیانلێكەوتوەكان لەبەرچاو بگیرێت.