نەوا-
ماڵپەڕەكانی تایبەت بە هەواڵە جیهانییەكان رایانگەیاندوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەڵێت بینیامین ناتانیاهوی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەبێت بەرپرسیارتر بێت بەرامبەر بە لوبنان و دەشڵێت من دڵخۆش نیم بەو لەشكركێشی و مامەڵەكردنانەی ئیسرائیل لەگەڵ حزبوڵڵادا.
هاوكات ئێران هۆشداری دەدات لە هەر هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان یان بەردەوامی داگیركردنی خاكەكەی بۆ لەمەودوا دەبێتە پێشێلكردنی رێككەوتنە كاتییەكەیان كە لەگەڵ ئەمریكا ئەنجامیانداوە.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل وتویەتی، سەرەڕای رێككەوتنی نێوان ئەمریكا و ئێران سەربازانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن لە داگیركردنی باشوری خاكی لوبنان.