مارك روتە: توركیا یەكێكە لە بەهێزترین سوپاكانی ناتۆ

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بڕیارە رۆژانی 7 و 8/7 لوتكەی ناتۆ لە ئەنقەرەی توركیا بەڕێوەبچێت و لەوبارەیەوە  مارك روتە سكرتێری گشتیی ناتۆ لە برۆكسل رایگەیاند: لەڕوانگەی ناتۆوە توركیا وڵاتێكی زۆر گرنگە هەر لەسەرەتاوە بەشێكە لە هاوپەیمانێتییەكەو ئەمڕۆش خاوەنی یەكێكە لە بەهێزترین سوپاكانی ناتۆ، سوپایەكی بە تەواوی پڕچەك و مەشقپێكراوی هەیە.
مارك روتە وتیشی: توركیا ژێرخانێكی گەورەی پیشەسازی بەرگریی هەیە كە لە نزیكەی سێ هەزار كۆمپانیا پێكهاتوە زیادكردنی بەرهەمهێنانی پیشەسازی بەرگریی دەكرێت وەك یەكێك لە گرنگترین بابەتەكان دەربكەوێت ئەو پیشەسازییەش لە یەكەم رۆژی لوتكەی ناتۆدا لە ئەنقەرە ساز دەكرێت و بەشێوازێكی سەرەكی سەرنج دەخەنە سەری.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group