سەرۆكی ڤەنزوێلا: بومەلەرزە زیانێكی زۆری بە وڵاتەكەمان گەیاندوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دیلسی رۆدریگێز سەرۆكی ڤەنزوێلا بە وەكالەت رایگەیاند، بەهێزترین بومەلەرزە لەماوەی زیاتر لەسەدەیەكدا ڤەنزوێلای گرتەوە كە بەپێی ئامارەكان لانیكەم 164 كەس گیانیانلەدەستداوەو 971 كەسیش برینداربون كە گوڕی بومەلەرزەكە 7.5 پلە بوە.
راشیگەیاندوە، ئەم روداوە گورزی ئابوری بەهێزی لە ڤەنزوێلا داوە لەكاتێكدا وڵات خۆی لە قەیرانێكی سەختی سیاسی و داراییدایە، هەربۆیە هەماهەنگی لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەكەن بۆ دروستكردنی سندوقێكی هاوكاری بەبڕی 200 ملیۆن دۆلار.
جێی ئاماژەیە دوو بومەلەرزەی بەهێز بەدوو گوڕی جیاواز كە پلەكانیان زیاتر بون لە 7 پلەی رێختەر زیانێكی زۆری گیانی و دارایی بەو وڵاتە گەیاندوەو تادێت ژمارەی قوربانییەكان بەرزدەبنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group