بزوتنەوەی نوجەبا: ئەمریكا لە عیراق دەردەكەین

60 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەكرەم كەعبی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی نوجەبا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە،  مقاوەمەی ئیسلامی هێزەكانی ئەمریكا لە زەمین و ئاسمانی عیراق بە ناچاری دەردەكات و رێگری لەجێبەجێكردنی هەمو ئەو پیلانانە دەكات كە دژی سەروەریی نیشتمانین.
كەعبی راشیگەیاندوە،  داوای دەركردنی كۆمپانیاكانی ئەمریكا لە كەرتی كارەبا دەكەن و هەرگیز رێگە نادەن عیراق رادەستی ئیرادەی واشنتۆن و هاوبەشییە ئابورییە گوماناوییەكان بكرێت، چونكەوەبەرهێنانی ئەمریكا تەنها پەردەیەكە بۆ دزینی خێروبێری وڵات، هەربۆیە رێگە نادەن هیچ لایەنێك یاری بە چارەنوسی گەل بكات و بەردەوام دەبن دەركردنی هەمو ئەو هێزانەی بە نایاسایی ماونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group