بانكی ناوەندی عێراق بڕی دۆلاری گەشتیارانی كەم كردەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
بانكی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی ڕێكخستنی میكانیزمی دابینكردنی دراوی بیانی بۆ ئەو هاوڵاتییانەی گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەكەن، چەند ڕێنماییەكمان دەركردووە.
ئاماژە بەوەشدراوە، پشكی هەر گەشتیارێكی تەمەن سەروو 18 ساڵ، مانگانە پێشتر 3000 دۆلار بوو، بەڵام ئێستا بەگوێرەی ڕێنماییەكان دەبێتە 2000 دۆلاری ئەمریكی.
بانكی ناوەندی رونیشیكردۆتەوە، ئەم ڕێنماییە لە چوارچێوەی چاكسازییەكاندایە بۆ دڵنیابوونەوە لە گەیشتنی دۆلار بە دەستی هاوڵاتییان و هەروەها ڕۆڵی دەبێت لە سەقامگیركردنی بازاڕی دراو.