نەوا-
موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر پەیامێكی لەبارەی بۆردومانەكانی ئەمریكاو سعودیە بۆ سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی لەحەوت پارێزگای عیراق بڵاوكردەوەو رایگەیاند: خاكی عیراق نابێت ببێتە سەرچاوە بۆ بۆردومانكردنی ئێران، پێویستە سوپای پاسدارانیش خاكی عیراق بۆردومان نەكەن، داوا لە چەكدارە لە یاسا دەرچوەكانیش دەكەن پاساو نەدەن بە وڵاتانی كەنداو بۆئەوەی عیراق بۆردومان بكەن.
موقتەدا سەدر لە پەیامەكەیدا داوای لە سەرجەم لایەنەكان كرد دان بەخۆیاندا بگرن و بەگیانی برایەتی و ئاشتی و نەكەونە داوی پیلانەكانی ئیسرائیل-ئەمریكاوە بۆ هەڵگیرسانی شەڕو ئاژاوە، هەروەها داواشی لەحكومەتی عیراق كردووە كە بە جدی هەوڵ بۆ چەسپاندنی ئاسایش، سەپاندنی سەروەریی یاساو پاراستنی سەلامەتی گەلی عیراق بكات و رێگە نەدات دوبەرەكی لەعیراق بڵاوبكریتەوە، چونكە گەلی عیراق پێویستیان بە ئاشتییە.