نەوا-
دەستەی هەماهەنگی دەریایی كە لەلایەن حوسییەكانی یەمەنەوە بەڕێوەدەبرێت ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كەباس لەوەدەكەن پلانیان هەیە باج بخەنە سەر ئەو كەشتییە بازرگانیانەی كە بەگەرووی بابولمەندەبدا تێدەپەڕ.
دەستەی هەماهەنگی دەریایی لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە كە هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیە نەدراوەو تێپەڕبون بەو رێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەدا بەك خۆیی و بەبێ بەرامبەر دەمێنێتەوە.
ئەم راگەیەنراوە لەدوای راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز دێت كە بڵاویكردوەتەوە حوسییەكان لێكۆڵینەوە لەسەپاندنی باج دەكەن بە تێپەڕبون بۆ ئەو كەشتیانەی بە باشوری دەریای سوردا تێدەپەڕن.