فایەق زێدان: بە هیچ شێوەیەك سازش لەگەڵ گەندەڵكاراندا ناكەین

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق رایدەگەیەنێت، بە هیچ شێوەیەك سازش و رێككەوتن لەگەڵ گەندەڵكاراندا ناكەن.
فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ نوێنەرانی رەوتی مەدەنی ئاماژەی بەوەدا، هیچ یاسایەك نییە بۆ سازش و رێككەوتن لەگەڵ ئەو كەسانەی لە دۆسیەی گەندەڵی تێوەگلاون.
باسی لەوەشكرد، دادگا بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ پرسی گەندەڵی دەكات و بەردەوام دەبن لە یەكلاكردنەوەی دۆسیەكانی گەندەڵی بەپێی چوارچێوە یاساییە پەسەندكراوەكان. 
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری رونیشیكردەوە، ‌ئەركیان بریتییە لە جێبەجێكردنی یاسا نەك دەركردن و هەمواركردنی، چونكە یاسادانان تایبەتە بە ئەنجومەنی نوێنەران.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group