چارەنوسی 36 كۆچبەری عیراقی لە لیبیا ئاشكرا دەكرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەحمەد ساحاف باڵیۆزی عیراق لە لیبیا رایگەیاند، باڵیۆزخانەكەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی لیبیا توانیویانە چارەنوسی 36 كۆچبەری عیراقی ئاشكرا بكەن كە بەشێوەیەكی نایاسایی چوبونە لیبیا، هاوكات رێكارەكانی گەڕاندنەوەی ئارەزومەندانەیان بۆ عیراق گیراوەتەبەر.
باڵیۆزی عێراق لە لیبیا راشیگەیاندوە، باڵیۆزخانەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی لیبیا دەرفەتی پەیوەندیكردنیان بە خێزانەكانی كۆچبەرەكانەوە بۆ رەخسێنراوە سەرباری دابینكردنی خزمەتگوزاریی پزیشكی و دەرمان بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتیان.
رونیشیكردوەتەوە، هەوڵەكانی باڵیۆزخانەكەیان خێران بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی گەڕاندنەوەیان بەشێوەیەكی ئارەزومەندانە بۆ عیراق.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group