نەوا-
مستەفا سەنەد وەزیری گەیاندنی عیراق رایگەیاند، بەهۆی تێوەگلانیان لە گەندەڵی بەبڕە پارەیەكی زۆر، دوو كۆمپانیایان رەوانەی دادگا كردوە.
لەهەشتەمین كۆنفرانسی دیالۆگی بەغدا وەزیری گەیاندنی عیراق وتی: لەبارەی پەیوەندیی و گەیاندنەوە نەیانتوانیوە دەستیان بگاتە هەندێك شوێنی هەرێمی كوردستان ، بۆ ئەوەش لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان گفتوگۆیان كردوە بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان.
وەزیری گەیاندنی عیراق وتیشی: جیاوازیی بۆچونەكان كاریگەریی نەرێنی هەبوە، بەڵام لەگەڵ دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان رێككەوتون كە ناكۆكییەكان بە رێگەی دیالۆگ یەكلایی بكرێنەوە، چونكە بە لێكتێگەیشتن دەتوانرێت پڕۆژەكان جێبەجێ بكرێن.