هەزار دۆنم زەوی لە هەر پارێزگایەك بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی پیشەسازیی دیاریكرا

58 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەرۆك وەزیرانی عیراق هەزار دۆنم زەوی لە هەر پارێزگایەك بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی پیشەسازیی دیاریكرد.
لە دانیشتنی سێیەمی ئەنجومەنی هەماهەنگی پیشەسازیەكان عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق رێنماییدا بە هەموو پارێزگاكان بۆ تەرخانكردنی زەوییەك بە رووبەری (1000) دۆنم بۆ ئەو پڕۆژە پیشەسازیانەی كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی  پیشەسازییەوە مۆلەتیان پێدەدرێت دەكرێن.
هەر لە كۆبونەوەكەدا، سەرۆك وەزیرانی عیراق جەختی لە گرنگی بووژاندنەوەی پیشەسازی نیشتمانی كردەوە وەكو كۆڵەكەی سەرەكی ئابووری، باسی لەوەشكرد، بەدیهێنانی ناسنامەی پیشەسازی وڵات پێویستی بە كۆنتڕۆڵكردنی سنوورەكان، جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆدا، و وەرگرتنی پێشوەختەی باج و گومرك هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group