سەرۆككۆماری ئێران: ئێمە بەدوای جەنگەوە نین
47 خولەک پێش ئێستا جیهان
نەوا-
مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئێران بەر لەوەی بەیانیی ئەمڕۆ بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی هاریكاریی شانگەهای بەرەو قرقیزستان بەڕێبكەوێت، بە میدیای وڵاتەكەی راگەیاند: ئێمە بەدوای جەنگەوە نین، ئەمە پەیامێكە كە تاوەكو ئیستا جیهان لە ئێمە بیستووە.
مەسعود پزیشكیان هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات و دەڵێت: لە بەرامبەر دەستدرێژیكردن بێدەنگ نابین و دەتوانین وەڵامی یەكلاییكەرەوەمان هەبێت بۆیان.
سەرۆككۆماری ئێران باسی لە كاریگەرییەكانی دروستبوونی نائارامی لە ناوچەكە كرد و رایگەیاند، ئەگەر نائارامییەك هەبێت، سەرانسەری ناوچەكە دەگرێتەوە و لە بەرژەوەندیی هیچ لایەنێك نییە.