حەیدەر عەبوودی: دۆسیەی كۆنترۆڵكردنی چەك بەدەست دەوڵەتەوە لە پێشینەی كارەكانی حكوومەتە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
حەیدەر عەبوودی وتەبێژی حكوومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (واع)ـی راگەیاند، دۆسیەی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی چەندین پێوەری سەرەكیی بەدەستهێناوە لە دوای ساڵی 2003ـەوە تا ئێستا هاوشێوەی نەبووە. 
لەبارەی سەروەریی وڵاتیشەوە روونی كردەوە، حكوومەت چاوەڕوانی 30ـی ئەیلوولی داهاتوو دەكات، چونكە دەبێتە پێوەرێكی گرنگی سەروەری بۆ دەوڵەت و گەلی عێراق و لەو وادەیەدا كۆتاییی بە بوونی نێردەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەسەر خاكی عێراق دێت.
وتەبێژی حكوومەت باسی لەوەشكرد، دۆسیەی كۆنترۆڵكردنی چەك بەدەست دەوڵەتەوە لە پێشینەی كارەكانی حكوومەتە لە ناو كارنامەی وەزاریدا.
وتیشی، ئەو رێكارانەی حكوومەت لەم دۆسیەیەدا جێبەجێیان دەكات، گەڕانەوەیەكی ئاساییە بۆ رێكارەكانی دەوڵەت و بنەما دەستوورییەكان، چونكە دەستوور دروستكردنی هەر گرووپێكی چەكداری لە دەرەوەی هێزە ئەمنییە فەرمییەكان قەدەغە كردووە.

 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group