نەتەوە یەكگرتوەكان: بارودۆخی رۆژئاوا لەگەڵ قودسی رۆژهەڵات زۆر ترسناكە

60 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-

تەمیم ئەلخەیتان وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاندوە، نیگەرانن لەسیاسەتی ئیسرائیل بۆ سەپاندنی هێز بەسەر كەناری رۆژئاواو قودسی رۆژهەڵاتدا، ترسیان هەیە ئەو بارودۆخە ببێتە هەمیشەیی، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو هەوڵانەی ئیسرائیل دژ بە یاسای نێودەوڵەتی و بنەما سەرەكییەكانی مافەكانی مرۆڤە.
ئەڵخەیتان باسیلەوەشكردوە، ئەو ناوچەیەی كە سوپای ئیسرائیل و ئیسرائیلییەكان دەستیان بەسەردا گرتوە زەویی فەلەستینییەكانە ئەوان داگیریانكردوەو هێرشەكانیان لەوێ زیادكردوە، بارودۆخی رۆژئاوا لەگەڵ قودسی رۆژهەڵات زۆر ترسناكە هەمو رۆژێك شاهیدی تۆماركردنی لیستێكی روبەڕوبونەوەو پێشێلكارییەكانی ئیسرائیلن كە كۆتاییان نییەو بەوهۆیەوە زەویی فەلەستینییەكان دەستبەسەردا دەگیرێن و خەڵكەكەی دەكوژرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group