وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا: ئەگەر رووسیا هێرشمان بكاتەسەر دەیبەزێنین
17 خولەک پێش ئێستا جیهان
نەوا-
وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا، لە كۆنفرانسێكی ئەمنیدا لە كیێڤ هۆشدارییەكی توندی دایە ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی رووسیا لە هەبوونی هەر رووبەڕووبوونەوەیەكی سەربازی لەگەڵ ناتۆدا.
رادۆسلاف سیكۆرسكی وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆكوەزیرانی پۆڵەندا لە میانی كۆنفرانسەكەدا لە كیێڤ، جەختی كردەوە كە ناتۆ لە رووی هێزی ئاسمانییەوە باڵادەستییەكی رەهای بەسەر رووسیادا هەیە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، ئەگەر ئۆكرانییەكان لە ماوەی شەش مانگدا نیوەی توانای پاڵاوگەكانی رووسیایان پەكخستبێت، ئەوا هێزەكانی ناتۆ دەتوانن لە ماوەی شەش هەفتەدا نیوەكەی دیكەشی بە تەواوی لەناو ببەن.