پزیشكیان سەردانی ئەمریكا دەكات

40 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ڤیزای ئەمریكا بەتیمی رۆژنامەوانی مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران نەدرا كە بڕیارە بۆ بەشداریكردن لە 81هەمین كۆبونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان سەردانی شاری نیویۆرك بكات.
حەبیبوڵڵا عەباسی بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران بە ئاژانسەكانی وڵاتەكەی راگەیاندوە، ڤیزای ئەمریكا بە تیمی رۆژنامەوانی پزیشكیان نەدراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێشهاتەكانی پەیوەست بە دیدارە دووقۆڵییەكان بۆ رای گشتیی دەخەنەڕوو.
عەباسی وتوشیەتی: سەردانەكەی پزیشكیان بۆ ئەمریكا پێنج رۆژ دەخایەنێت و بڕیارە لەمیانی سەردانەكەیدا لەگەڵ بەرپرسانی ژمارەیەك وڵات كۆبێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group