وەزیرانی دەرەوەی عیراق و ئێران لە نیویۆرك كۆبونەوە

35 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی عیراق لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق لە پەراوێزی 81مین كۆبونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە نیویۆرك لەگەڵ عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبوەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەكە لە كۆبونەوەكەدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و ئێران هەروەها پێشهاتەكانی سەر ئاستی هەرێمیی كراوەو لەوبارەیەوە فوئاد حسێن جەختیكردوەتەوە كە بە ئامانجی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە گفتوگۆكان بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان بەردەوامن.
ئەوەش خراوەتەڕو، لە كۆبونەوەكەدا عراقچی باسی لەو دانوستانە ناڕاستەوخۆیە كردوە كە لە پەراوێزی كۆبونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لەنێوان وڵاتەكەی و ئەمریكا بەئامانجی كەمكردنەوەی گرژییەكان و كردنەوەی گەروی هورمز ئەنجامدراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group