وەزارەتی دادی عێراق 80 پارچە شوێنەواری دزراو دەگەڕێنێتەوە

56 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی دادی عێراق دەڵێت، بەهۆی هەوڵە یاساییە بەردەوامەكان، زیاتر لە 80 پارچە شوێنەواری دزراو و قاچاخكراو گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵات.
وەزارەتی دادی عێراق باسی لەوەشكردوە، گەڕاندنەوەی ئەو پارچانە لە چوارچێوەی هەوڵەكانیاندایە بۆ پاراستنی میراتی شارستانی و كولتووریی عێراق و گەڕاندنەوەی سەرجەم شوێنەوارە دزراوەكان.
بەڕێوەبەرایەتیی بەڕێوەبردنی سكاڵاكانی دەرەوە لە وەزارەتی داد، بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسیانەی پەیوەستن بە گەڕاندنەوەی شوێنەوارەكان.
هاوكات هەوڵەكان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارچانەی رووبەڕووی دزی، قاچاخچییەكان و كڕین و فرۆشتن بوونەتەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە، باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتن و لایەنە پەیوەندیدارەكان درێژەی هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group