ئێران بەموشەك كەشتییەكی ئەمریكای كردوەتە ئامانج

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
كەناڵی ئێن بی سی نیوزی ئەمریكا لەهەواڵێكدا لەسەر زاری بەرپرسێكی ئەمریكاوە بڵاویكردوەتەوە ئێران لە 14ی ئەیلول لە گەروی هورمز كەشتییەكی ئەمریكای بەموشەكی كروز كردوەتە ئامانج.
باسی لەوەشكردوە، بەهۆی ئەو هێرشەوە 8 سەربازی ناو كەشتییەكە برینداربون و سەربازەكان بەهۆی دوكەڵەوە بە سوكی برینداربون و زیانیان پێگەیشتوە پێدەچێت توشی زەبری مێشك بوبن، بەڵام دوای چارەسەركردن سەربازەكان گەڕاونەتەوە سەر ئەركەكانیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group