لە بەغدا موچە بۆ توشبوانی گەنجی نەخۆشی شەكرە دابین دەكرێت

32 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا
محەمەد موسەوی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند: ماڵپەڕێكی ئەلكترۆنی تایبەت كارا دەكەن كە تایبەتە بە وەرگرتنی داواكاریی ئەو منداڵ و گەنجانەی توشبوی نەخۆشی شەكرەی جۆری یەكن و تەمەنیان لە خوار 22 ساڵانەوەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئامانج لەم هەنگاوە بۆ ئاسانكاریی رێكارەكانی پێشكەشكردنی داواكاری و كەمكردنەوەی بارگرانییە لەسەر كەسوكاریان.
محەمەد موسەوی رونیشیكردوەتەوە، ناوتۆماركردن تەنها لەڕێگەی ئەو ماڵپەڕە ئەلكترۆنییەوە دەبێت ئەویش لە ڕێگەی پڕكردنەوەی زانیاری و داتا سەرەكییە داواكراوەكانەوەیە بەشێوەیەك كە سودمەندان دەتوانن بە ئاسانی و تەنانەت لەڕێگەی مۆبایلیشەوە مامەڵەكانیان تەواو بكەن بێئەوەی پێویست بكات سەردانی وەزارەت یان فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەت بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group