سوپای پاسداران: هێزەكانی ئەمریكا لە گەروی هورمز كشاونەتەوە

45 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
عەلی فەدەوی فەرماندە لە سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، هێزەكانی ئەمریكا زیاتر لە هەزار كیلۆمەتر لە سنوری ئێرانەوە كشاونەتەوە.
ئاشكراشیكرد، ئەمریكییەكان هەڵاتن و بە دوری زیاتر لە هەزار كیلۆمەتر لە سنورەكانی ئێمەوە كشاونەتەوە، ئەوە بۆ ئەوان هەڵبژاردن نەبو، بەڵكو لە ئەنجامی بەهێزی هێزی زەمینی سپای پاسداران بووە.
ئەو فەرماندەیە باسی لەوەشكرد، بۆ یەكەمجار كەشتییە ئەمریكییەكان لە ئاوەكانی كەنداو و گەروی هورمز و دەریای عومان و باكوری زەریای هیندیدا ئامادەنەبون.
فەدەوی بانگەشەی ئەوەی كرد كە تاران بە هاوكاری لەگەڵ مەسقەت، ڕێساكانی كەشتیوانی لە گەروی هورمز دامەزراندوە و لە ئێستادا جێبەجێی دەكات، سەرەڕای هەوڵەكانی واشنتن بۆ كاریگەری لەسەر دۆخی ناوچەكە.
جگە لەوەش ئەو فەرماندەیە رونیكردەوە، كاپتنەكانی كەشتیەكان بە هۆی بیمە و پابەندبونی داراییەوە ناچارن سود لە بەشی باشوری گەروی هورمز كەڵك وەربگرن، بەڵام هۆشداریشیدا لەوەی ئەو كەشتیانەی كە ئەو ڕێگایە دەگرنەبەر، دەتوانن لە هەر ساتێكدا ڕوبەڕوی هەنگاوی هێزە چەكدارەكانی ئێران ببنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group