چارەنوسی 9 كۆچبەری عیراقی لە لیبیا ئاشكرا دەكرێت

48 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەحمەد سەحاف كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا رایگەیاندوە، چارەنوسی 9 كۆچبەری عیراقیان ئاشكرا كردوە كە بە شێوەیەكی نایاسایی چونەتە ناو خاكی لیبیاوە.
سەحاف جەختیشیكردوەتەوە، دەستیان بە رێكارەكانی سەلماندنی ناسنامەی عیراقیی ئەو كۆچبەرانە كردوە بۆئەوەی بە خواست و ئارەزوی خۆیان بگەڕێنرێنەوە ناو خێزانەكانیان لە هەرێمی كوردستان.
كاربەرێكەری باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا وتوشیەتی: پشكنینە پزیشكیی و رێكارە پێویستەكانیان بۆ كۆچبەران كردوە تا دڵنیابن لە تەندروستیان، هاوكات لە پەیوەندیكردن بە بنەماڵەكانیان بەردەوامن بۆ ئاگاداركردنەوەیان لە سەلامەتی ئەو كۆچبەرانە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group