باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ریاز هۆشداریدایە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی

12/10/2026 جیهان

نەوا-
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ریاز هۆشداریدایە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی لەوەی رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر، چونكە ئەگەر هەیە بە درۆن و موشەك زنجیرەیەك هێرش بكرێنەوە سەر سعودیە.
باڵیۆزخانەكە لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، دوای ئەوەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی شا خالید لە ریازو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی شا فەهد لە دەمام كرانە ئامانج، ئەگەری هەیە گەشتە ئاسمانییەكان لە سعودیە هەڵبوەشێنرێنەوەو ئاسمانیی سعودیەش بەڕوی گەشتەكاندا دابخرێن.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ریاز هۆشداریداوەتەوە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی لەوەی رێوشوێنی پێویست بگرنەبەرو سەردانەی ئەو ناوچانەی سعودیە نەكەن كە بە 32 كیلۆمەتر لە سنوری یەمەنەوە دورن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group