وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئیدانەی هێرشە ئاسمانییەكانی ئوردنی كرد

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئیدانەی ئەو هێرشە ئاسمانیانەی ئوردنی كرد كە كردیە سەر ژمارەیەك خاڵی پارێزگای دەرعاو هێرشەكانی بە پێشێلكردنی سەروەری وڵاتەكەی ناوزەند كرد.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردوە، هێرشە ئاسمانییەكانی ئوردن كە چەندین شوێنی لە پارێزگای دەرعا كردە ئامانج پێشێلكردنی سەروەری سوریایەو كوژراو و برینداریان لێكەوتوەتەوە.
باس لەوەشكراوە، حكومەتی سوریا بە توندی هێرشەكان رەتدەكاتەوەو ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن لەسەر خاكی سوریا بەبێ هەماهەنگی پێشوەختە قبوڵكراو نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group