بە دەیان پەرلەمانتاری ئەوروپا داوای كۆبونەوەی بە پەلە دەكەن

52 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بە دەیان ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا داوایانكرد كۆبونەوەیەكی بە پەلەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتیی ئەوروپا بۆ تاوتوێكردنی سەپاندنی سزا بەسەر حكومەتی ئیسرائیلدا ئەنجامبدرێت.
لە نامەیەكی هاوبەشدا كە ئاڕاستە لایەنە سیاسییە جیاوازەكانی پەرلەمانی ئەوروپا كراوە، 60 پەرلەمانتار ئاماژەیان بەوە كردوە دوای كوژرانی دوو سەربازی ئیسرائیل لە 23ی ئەم مانگە لەشاری خەلیل، ئیسرائیل گەمارۆی خستوەتە سەر كەرتی رۆژئاوا، حكومەتی ئەو وڵاتە لەڕێگای بەكارهێنانی سزای بەكۆمەڵەوە كە بەپێی یاسای نێودەوڵەتیی بەتاوانی جەنگ دادەنرێت، هەوڵدەدات داگیركاری نایاسایی خۆی بۆ سەر خاكی فەڵەستین بچەسپێنێت.
هەر لە نامەكەدا جەختكراوەتەوە نابێت یەكێتی ئەوروپا لە بەرامبەر هێرشی بەرفراوانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی رۆژئاوا بێدەنگ بێت.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group