سوپای پاسداران: لە گەرووی هورمز ئاگر لە دوو نەوتهەڵگر كەوتەوە
54 خولەک پێش ئێستا جیهان
نەوا-
سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەكدا روونیكردەوە، نەوتهەڵگرێك لەكاتی تێپەڕین بە رێڕەوی باشووری گەرووەكەدا بەر مینێكی دەریایی كەوتووە و هەروەها، نەوتهەڵگرێكی دیكە لەكاتی لادان لە رێڕەوی دیاریكراو لە بەشی رۆژهەڵاتی گەرووەكە ئاگری گرتووە.
ئاماژە بەوەشدراوە كە هێزەكانی سوپای پاسداران كۆنترۆڵی دوو درۆن لە جۆری لوكاس كردووە و ئێستا فڕۆكەكان لەژێر دەستی ئەواندان.
سەبارەت بە دۆخی ئەمنی ناوچەكە، سوپای پاسداران هۆشدارییدا، هەر هەوڵێك بۆ پێشێلكردنی یاسا لە گەرووی هورمز، زیانە دارایی و شكستە سیاسییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا قووڵتر دەكاتەوە.